كوردی
Sorah Az-Zalzalah ( The Earthquake )

Verses Number 8

إِذَا زُلْزِلَتِ الأَرْضُ زِلْزَالَهَاSorah Az-Zalzalah ( The Earthquake ) Verse Number 1
کاتێك زه‌وی ده‌هێنرێته له‌رزه‌و بوومه‌له‌رزه زۆر به‌هێزه‌که‌ی بۆ پێشهات.
وَأَخْرَجَتِ الأَرْضُ أَثْقَالَهَاSorah Az-Zalzalah ( The Earthquake ) Verse Number 2
هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌بوو له مادده سه‌نگینه‌کانی ناوی ده‌ری په‌ڕاندو هێنایه ده‌ره‌وه‌.
وَقَالَ الإِنسَانُ مَا لَهَاSorah Az-Zalzalah ( The Earthquake ) Verse Number 3
(ئه‌و کاته‌) ئاده‌میزادیش ده‌ڵێت: ئه‌وه چیه‌تی، بۆ وای لێهات (ئیماندار هه‌ست ده‌کات کۆتایی دنیایه‌و به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ته‌، بێ ئیمانیش سه‌ری لێده‌شێوێت و نازانێت به‌ره‌و کوێ ڕابکات).
يَوْمَئِذٍ تُحَدِّثُ أَخْبَارَهَاSorah Az-Zalzalah ( The Earthquake ) Verse Number 4
له‌و ڕۆژه‌دا زه‌وی هه‌واڵه‌کانی خۆی ده‌گێڕێته‌وه‌...
بِأَنَّ رَبَّكَ أَوْحَى لَهَاSorah Az-Zalzalah ( The Earthquake ) Verse Number 5
به‌هۆی ئه‌وه‌ی که په‌روه‌ردگارت ڕایگه‌یاندووه (ئه‌ی ئینسان) فه‌رمانی بۆ ده‌رکردووه (کاتی کۆتایی هاتنیه‌تی).
يَوْمَئِذٍ يَصْدُرُ النَّاسُ أَشْتَاتًا لِّيُرَوْا أَعْمَالَهُمْSorah Az-Zalzalah ( The Earthquake ) Verse Number 6
ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵکی ده‌سته ده‌سته به‌ره‌و گۆڕه‌پانی لێپرسینه‌وه ده‌رده‌چن، به‌په‌رش و بڵاوی، تا کارو کرده‌وه‌کانیان ببیننه‌وه (دیاره که نامه‌ی کرده‌وه‌کان تۆمار کراوه به‌ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه‌).
فَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُSorah Az-Zalzalah ( The Earthquake ) Verse Number 7
جا ئه‌وه‌ی به‌قه‌ده‌ر سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك خێرو چاکه‌ی ئه‌نجام دابێت ده‌یبینێته‌وه‌.
وَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُSorah Az-Zalzalah ( The Earthquake ) Verse Number 8
ئه‌وه‌ش که به‌قه‌ده‌ر سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك شه‌ڕو خراپه‌ی هه‌بێت، ده‌یبینێته‌وه‌.